١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٢:٥٠
ئێران نایەوێت هێرش بکاتە سەر هیچ وڵاتێک، بەڵام وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە

سەرلەشکەر باقری بە ئاماژە بە کردنە ئامانجی مەبەستە دیاری کراوەکان لە مەودای 1800 کیلۆمەترییەوە، وتی: هەرچەندە نامانەوێت هێرش بکەینە سەر هیچ وڵاتێک بەڵام ئەگەر دوژمن هێرش بکاتە سەرمان، هێرشی دەکەینە سەر.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەردار سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە پەراوێزی بەڕێوە چوونی قۆناغی کۆتایی مانۆڕی پێغەمبەری گەورە وتی: بەڕێوە چوونی مانۆڕەکان لەم دواییەدا نیشاندەری ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە هەموو بوارەکانی زەوینی، ئاسمانی، دەریایی و ئاسمانی و مووشەکیە.

ناوبراو لە درێژەشدا ڕایگەیاند: بەرێوە چوونی مانۆڕی بەربڵاوی پێغەمبەری گەورە 15 نیشاندەری ئەوەیە کە توانی مووشەکی ئێران لە مەودای کورت، مامناوەند و دوور بە هەموو هێزییەوە ئامادەی بەرگری لە ئێران، بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامییە.

سەرلەشکەر باقری لە کۆتاییدا لەسەر ئەوەی کە مانۆڕی پێغەمبەری گەورە 15 نیشاندەری توانی بەرگری ئێران لە پارێزوانی لە بەرژەوەندییە نەتەوەییکانە، جەختی کرد و وتی: هەر چەند نامانەوێت هێرش بکەینە سەر هیچ کەس و لایەن و وڵاتێک بەڵام بە ئەم مانۆڕانەوە ڕایدەگەیێنین ئەگەر دوژمن بەوێت هێرش بکاتە سەر ئێران، ئەوا بە تواوی توانمانەوە و لە کورتترین ماوەدا هێرشی دەکەینە سەر.

342/